سەرۆک وەزیرانی عیراق رێنماییەکی نوێی بڵاوکردووەتەوە و لێدوان و دەرکەوتنی لێپرسراوان و راوێژکارانی حکومەتی عیراق بەبێ وەرگرتنی رەزامەندیی قەدەغە دەکات.

عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لە رێنماییە نوێیەکەیدا رایگەیاند: لەپێناو پاراستنی یەکدەنگیی گوتاری حکومەتدا، پێویستە سەرجەم راوێژکاران و لێپرسراوانی حکومەت پێشوەختە رەزامەندیی لە نووسینگەی سەرۆک وەزیرانەوە وەبرگن بۆ دەرکەوتن و لێدواندان بۆ میدیاکان.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئامانج لەم رێنماییە، لەپێناو پاراستنی هاوئاهەنگی و یەکخستنی گوتار و پەیامی حکومەتی فیدراڵە.

ئەوەشی روونکردەوە، هیوادارن هەمووان پابەندی رێنماییەکە بن، چونکە بە پابەندبوون پێیەوە، خۆیان لە هەر لێدوانێک کە رەنگە گوزارشت لە هەڵوێستی رەسمیی حکومەت نەکات، بگرن.