وەزارەتی نەوتی عیراق: بڕێکی زیاتری بەنزین و گازاویل هاوردە دەکرێت
سەوسەن سەید
١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
وەزارەتی نەوتی عیراق ئاماژە بەوە دەکات کە پابەندە بە دابینکردنی تەواوی پێداویستیی ناوخۆ لە بەرهەمە نەوتییەکان و پڕکردنەوەی هەر کەلێنێک لە رێگەی هاوردەکردنی بڕی زیاتر لە دەرەوە.
سەلیم رکابی، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەی رەسمی رایگەیاند: کۆبونەوەی زیاتر کراوە بۆ دابینکردنی بارەگۆڕی نوێ لە هەردوو بەرهەمی بەنزین و گازاویل، پێشبینیش دەکرێت تا کۆتایی ئەم هەفتەیە ئەو بارانە بگەن، بە مەبەستی زیادکردنی بڕی بەردەست لە بازاڕەکاندا و وەڵامدانەوەی داواکارییە روو لە زیادبووەکان.
وتەبێژی وەزارەت روونیشی کردەوە، ئەم رێکارانە لە چوارچێوەی پلانی وەزارەتدان بۆ دەستەبەرکردنی بەردەوامیی دابینکردنی سووتەمەنی بەپێی ئاستی راستەقینەی داواکاری و بەکاربردن.
جەختیشی کردەوە: وەزارەت بەردەوامە لە بەدواداچوون بۆ ئاستی بەرهەمهێنانی ناوخۆ و پڕکردنەوەی هەر کەمییەک لە رێگەی هاوردەکردن لە کاتی پێویستدا، بە شێوازێک کە تەواوی وەڵامی پێداویستییەکانی هاوڵاتییان بداتەوە.



