عیراق و فەڕەنسا شەش یاداشتی لێکتێگەیشتنیان لە پاریس ئیمزا کرد
سەوسەن سەید
١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
بەسەرپەرشتیی سەرۆک وەزیرانی عیراق و سەرۆکی فەڕەنسا، دوێنێ دووشەممە، لەکۆشکی ئێلیزێ لە پاریس ئیمزاکردنی شەش یاداشتی لێکتێگەیشتن ئیمزاکران لە نێوان عیراق و فەڕەنسا لە بواری جیاجیا و کەرتی ئابووریی هاوبەشدا.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە راگەیەندراوێکدا یاداشتەکانی لێکتێگەیشتنی نێوان عیراق و فەڕەنسای بەم شێوەیەی خوارەوە خستەڕوو:
١. ئاڵوگۆڕی نیەتپاکی لە نێوان وەزارەتی بەرگریی عیراق و کۆمپانیای هێرمتان بۆ ژیریی دەستکرد: سەبارەت بە هاوکاریی ستراتیجی لە بواری بەرگریی ئاسمانیدا.
٢. راگەیاندنی نیەتپاکی لە نێوان وەزارەتی بەرگریی عیراق و وەزارەتی سوپاکانی فەڕەنسا: سەبارەت بە دابینکردنی کەلوپەلی سەربازیی فەڕەنسی لە چوارچێوەی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی تواناکانی بەرگری لە عیراق.
٣. راگەیاندنی نیەتپاکی بۆ هاوبەشی لە بواری بەهێزکردنی دەرفەتەکانی گەنجان و توێژینەوە و داهێنان: لە نێوان وەزارەتی دەرەوەی عیراق و وەزارەتی ئەوروپا و کاروباری دەرەوەی فەڕەنسا.
٤. راگەیاندنی نیەتپاکی لە نێوان وەزارەتی دەرەوەی عیراق و هاوتا فەڕەنسییەکەی: سەبارەت بە بەهێزکردنی هاوبەشی لەگەڵ ئاژانسی گەشەپێدانی فەڕەنسی (AFD).
٥. پرۆتۆکۆلی هاوکاریی تایبەت بە گرێبەستی دابینکردن و فرۆشتنی غاز: لە نێوان وەزارەتی کارەبا و کۆمپانیای تۆتاڵ ئینێرجیز.
٦. راگەیاندنی نیەتپاکی و هاوکاری لە بواری فڕۆکەوانیی مەدەنی: لە نێوان وەزارەتەکانی گواستنەوەی عیراق و فەڕەنسا.



