وەفدی دەمپارتی دوای سەردانەکەیان بۆ دورگەی ئیمرالی راگەیەندراوێکیان بڵاوکردووەتەوە و تێیداهاتووە، عەبدوڵا ئۆجەلان دەڵێت، پڕۆسەی ئاشتی گەیشتۆتە قۆناغێکی هەستیار و دەبێت هەنگاوەکانی دیکە بەپەلە جێبەجێ بکرێن.
 
ئۆجەلان ئاماژەی بەوەشداوە: هەموو کەس و لایەنێک ئەرکێکی مێژوویی لەسەر شانە بۆ پڕۆسەی ئاشتی، هەروەها ئامانجی من ئەوەیە کە ئاشتی و سیاسی بوون پێکەوە سەرکەوێت، ئاشتی بە واتای چەکدانانە و سیاسیبوونیش بەواتای سیاسەتی دیموکراتییە.
 
بەپێی پەیامەکەی دەم پارتی، ئۆجەلان ئاماژەی بەوەداوە، دەرفەتێکی مێژوویی لەبەردەم تورکیادایە و هیوادارم هەموو لایەنەکان لەوە تێبگەن.