روانگەی ئێكۆ عیراق: زیاتر لە هەزار خوێندنگەی قورین و كەرڤانە بۆ خوێندن بەكاردەهێنرێت
سەوسەن سەید
١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
روانگەیەكی عیراق هۆشداری دەدات لەبەردەوامی خوێندنی خوێندكاران لە خوێندینگا قورنیەكان لە پارێزگای سەڵاحەدین و زیقار.
روانگەی ئێكۆ عیراق لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد: عیراق پێویستی بە زیاتر لە 10هەزار خوێندنگای نوێ هەیە بۆ رووبەڕووبوونەوەی قەرەباڵغیی نێو پۆلەكان و چاككردنی ژینگەی خوێندن، لەگەڵ هەشت هەزار خوێندنەی تر بۆی خوێندن لە خوێندنگەكاندا بكرێتە یەك دەوامی.
هاوكات ئاشكرایكرد، 200 خوێندنگای قوڕین لە پارێزگای سەڵاحەدین و زیقار هێشتا لە كاردان و خوێندكارەكان لەسەر خاكەكەی دادەنیشتن بۆ خوێندن، ئەمە جگە لەوەی 800 خوێندكار لە كەرڤانەدا دەخوێن، روانگەكە هۆشداری داوە لەوەی ئەو ژینگانە كاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی و دەرونی ئەو خوێندكارانە دەبێت.
روانگەكە ئاماژی بەوەشكردوە، زیاتر لە 40 هەزار قوتابخانە لە سەرانسەری عیراقدا هەن، بەڵام ئەو ژمارەیە بەشی پێداویستییە راستەقینەكان ناكات،
لە كۆتاییدا، روانگەكە راشیەیاندوە، وەزارەتی پەروەردەی عیراق و هەوڵەكانی چڕ كردووە بۆ چارەسەركردنی رەوشی قەرەباڵغی پۆلەكان و باشتركردنی ژینگەی پەروەردەیی لە وڵاتدا.



