کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، پلەکانی گەرما لەمڕۆ 9ـی 9 دابەزیون، بەڵام سبەینێ 10ـی 9، چەند پلەیەک بەرزدەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە 9ـی 9ـی 2026، ئاسمان ساماڵ دەبێت و هەندێک پەڵەهەور لە ئێورەدا پەیدا دەبن.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما لە شارە جیاوازەکان بەم شێوەیە دەبێت:

هەولێر 36 و پیرمام 30 و سلێمانی 34 و هەڵەبجە 36 و دهۆک 35 پلەی سلیزییە.

 
ئەوەشی روونکردووەتەوە، پلەکانی گەرما بۆ سبەینێ 10ـی 9، کەمێک بەرزدەبنەوە و بە شێوەیەک کە: هەولێر 37 و پیرمام 31 و سلێمانی و 35 و هەڵەبجە 37 و دهۆک 36  گەرمیان 40 و حاجی ئۆمەران 27 پلەی سیلیزی دەبێت.