سەرۆک وەزیرانی عیراق بەرەسمی وەزارەتی دارایی راسپارد، لە چوارچێوەی پڕۆژەیاسای بودجەی نوێی گشتیی فیدراڵیدا دامەزراندن بۆ دەرچوانی ساڵانی رابردوو دابنرێت.

ئاژانسی (واع) بڵاویکردوەتەوە، عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عیراق، وەزارەتی دارایی عیراقی راسپاردوە، بۆ تەرخانکردنی هەلی کار بە شێوە هەمیشەیی یاخود گرێبەست بۆ دەرچوانی ساڵانی پێشو لە چوارچێوەی پڕۆژەیاسای بودجەی نوێی گشتیی فیدراڵیدا.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەم هەنگاوە بە مەبەستی و سودوەرگرتە لە توانا و لێهاتویی دەرچوانی زانکۆکان و دابەشکردنیان بەپێی پێداویستیی راستەقینەی وەزارەتەکان و دامەزراوە گشتییەکان.