سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەچێتە تورکیا
سام
٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
هەیبەت حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە سەردانێکی رەسمی دەچێتە تورکیا.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت: هەیبەت حەلبوسی، ئەمڕۆ دووشەممە، بە یاوەری وەفدێکی ئەنجومەنی نوێنەران بەرەو ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا بەڕێکەوت.
بەپێی زانیارییەکانی نوسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، حەلبوسی بانگهێشتی رەسمی لەلایەن نوئمان کورتولموش، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای نیشتمانیی تورکیا پێگەیشتووە و سەردانەکە بە مەبەستی بەهێزکردنی پەیوەندییە پەرلەمانییەکان و تاوتوێکردنی چەند بابەتێکی جێی بایەخە.



