بنیامین ناتانیاهۆ: دەسەڵاتی ئێران نزیکە لە کۆتایی
بڵند
٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، وڵاتەکەی لە هەموو کاتێک بەهێزترە و دوژمنەکانیش لە هەموو کاتێک لاوازترن، جەختیش دەکاتەوە کەوتنی دەسەڵاتی ئێران نزیکە.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، ئیسرائیل لەگەڵ ئەمریکا دەستکەوتی بەرچاویان لە نەهێشتنی هەڕەشە جدییەکان بەدەستهێناوە و توانیویانە بە تەواوەتی دەسەڵاتی ئێران لاواز بکەن.
ناتانیاهۆ ئاماژەی بەوەکردوە، مەترسی بۆمبی ئەتۆمی و موشەکی بالیستیکیان لەناوبردووە و بە هێزێکی زۆرەوە ئێرانیان کردوەتە ئامانج.
لە بارەی ئەگەری هێرشی ئێرانیشەوە، دەڵێت؛ ئەو دەسەڵاتە نزیکە لە کۆتایی و هێرش ناکەنە سەر وڵاتەکەیان، چونکە دەزانێت ئەگەر هێرش بکەن خراپیان بەسەر دێت و بە هێزتر لێیان دەدەنەوە.


