قوباد تاڵەبانی پەیامێکی هاوخەمیی ئاڕاستەی مەسعود بارزانی دەکات
بڵند
٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
بەبۆنەی کۆچی دوایی، عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی، قوباد تاڵەبانی پەیامێکی هاوخەمی ئاڕاستەی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد ، ئاماژەی بەوەکردوە دڵگرانە و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.
لە پەیامێکیدا بەبۆنەی کۆچی دوایی عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم نوسیویەتی؛" زۆر دڵگران و غەمبار بووین بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی دیاری بنەماڵەکەتان".
لە پەیامەکەی قوباد تاڵەبانیدا هاتووە؛ " لە دڵەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان و بنەماڵەکەتان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین".
لە کۆتایی پەیامەکەشدا، نویسیویەتی؛ "دواکارین خوای گەورە روحی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی و سەبووری و سەلامەتی بە ئێوە و هەموو لایەک ببەخشێت".


