وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عیراق: لەگەڵ نزیكبوونەوەی 30ی ئەیلول خەڵك دەترسێنرێت
ئاکام مستەفا
٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق رایگەیاند، لەگەڵ نزیكبوونەوە لە وادەی چەكدانانی گروپە چەكدارەكان دەنگۆ و بانگەشەی بێبنەما بڵاودەكرێنەوە كە كاریگەرییان لەسەر دەرون و داهاتووی هاووڵاتیان هەیە.
سەباح نوعمان وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەگەڵ نزیكبوونەوەی 30ی ئەیلول رۆژانە لە میدیاكانەوە چەند دەستەواژەیەك لە بارەی رەوشی عیراقەوە بڵاودەكرێتەوە لەوانەش، داهاتووی عیراق مەترسیدارە، عیراق لەسەر سینییەكی گەرمە و ئەم دەستەواژانە دڵەراوكێ لای هاووڵاتیان دروست دەكات.
دەشڵێت، عیراق لە مێژوویدا رۆژێك بێ قەیران و گۆڕانكاری نەبووە و هیچ هێزێك یان رەوشێكی هەرێمی لە جیهاندا توانای شكاندنی دەوڵەتێكی نییە كە گەلەكەی بە هەموو پێكهاتە و ڕەنگەكانەوە لە دەوری دەزگاكانی كۆببنەوە.
وتیشی، دامەزراوە سەربازی و ئەمنییەكان كە لە سەختترین خوێنیان بەخشیوە و بە تەواوی ئاگاداری قەبارەی ئاڵنگارییەكان و بە بەردەوامی لە ئەركدا و قۆناغی داهاتووی پێویستی بە یەكڕیزی و سەقامگیری هەیە.



