وەفدێكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وەزیری دارایی عیراق كۆبووەوە
رێبین
٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
وەزیری دارایی عیراق لەگەڵ وەفدی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە وگفتوگۆیان لەبارەی بەهەمیشەیكردنی فەرمانبەرانی گرێبەست و پرۆسەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران كرد.
لە كۆبوونەوەیەكدا لە بەغداد بە ئامادەبوونی وەفدی حكومەتی هەرێمی كوردستان، فالح ساری وەزیری دارایی عیراق، پشكی هەرێم لە پڕۆژەیاسای بودجەی 2027 تاوتوێ كرا.
بەپێی زانیارییەكانی كوردسات نیوز، وەزیری دارایی عیراق بەڵێنیداوە بڕگەی تایبەت بە دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست و پرۆسەی پلەبەرزكردنەوە لەناو پڕۆژەیاسای بودجەدا جێگیر بكات، بە شێوەیەك كە ئەو بڕیارە سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانیش بگرێتەوە.
هەر بەپێی زانیارییەكان، رۆژی شەممە پڕۆسەی داڕشتن و نووسینەوەی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2027 دەستپێدەكات و بڕیار وایە لە 15ی ئەیلولدا رەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بكرێت.
فالح ساری وەزیری دارایی عیراق داواشیكردووە، لە چەند رۆژی داهاتوودا كۆبوونەوەی تایبەت لەنێوان لیژنەكانی ئامادەكردنی بودجە و وەفدی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەڕێوەبچێت.



