ئاستی ئاو فوڕات شەش هێندەی ساڵی رابردوو زیادیكردووە
ئاکام
٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاوی عیراق رایگەیاند، ئاستی ئاوی روباری فورات شەش هێندەی ساڵی رابردوو زیادی كردووە.
خالید شیمال، وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاوی عیراق رایگەیاند، ئاستی ئاوی روباری فورات شەش هێندەی ساڵی رابردوو زیادیكردووە و تەنیا لە بەنداوی حەدیسە كۆگاكردنی ئاو گەیشتوتە 788 مەتر سێجا لە چركەیەكدا ، لەكاتێكدا لە ساڵی رابردوودا لە بەنداوەكە كۆگای ئاو دەگەیشتە 129 مەتر سێجا.
وتیشی، زیادبوونی ئاستی ئاوی فوراتیش كاریگەری لەسەر زیادبوونی ئاوی حەبانیە هەیە و روبەرێكی زۆری دەریاچەكە ئاوی بۆ گەڕاوەتەوە.
بەپێی وتەی وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاوی، پێشبینی دەكرێت لە ماوەی داهاتوودا ئاستی ئاو زیاتر ببێت بەهۆی بەفر و باران بارین لە توركیا و سوریا


