واشنتۆن پشتگیریی خۆی بۆ هەنگاوەکانی عەلی زەیدی لە عیراق دووپات دەکاتەوە
سەوسەن سەید
١ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
واشنتۆن پشتیوانیی خۆی بۆ عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق، و هەنگاوەکانی حکومەتی نوێ رادەگەیەنێت وپشتگیری لە هەوڵەکانی دەکات بۆ رێگریکردن لە ئەنجامدانی هێرش لە خاکی عیراقەوە بۆ سەر وڵاتانی تر.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: عیراق بە سەرکردایەتیی عەلی زەیدی و بە هاوکاریی تەواو لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، دەستی بە رێڕەوێکی نوێ کردووە.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەش کردووە: ترەمپ پشتیوانی لە روانگەی عەلی زەیدی دەکات بۆ دەستەبەرکردنی ئایندەیەکی گەشتر بۆ سەرجەم هاووڵاتییانی عیراق، هەروەها پشتگیری لە هەوڵەکانی سەرۆک وەزیران دەکات بۆ رێگریکردن لە ئەنجامدانی هێرش لە ناوخۆی عیراق یان لە خاکی عیراقەوە بۆ سەر وڵاتانی تر.
وەزارەتەکە جەختیشی کردەوە: ترەمپ پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ دیدگای سەرۆک وەزیران عەلی زەیدی دووپات کردووەتەوە بۆ بنیادنانی هاوبەشییەکی بەهێز و بەسوود لە نێوان عیراق و ئەمریکادا کە لە بەرژەوەندیی هەردوو لادا بێت.



