دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عیراق دەستگیرکردنی زیاتر لە 500 تۆمەتباری راگەیاند
١ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عیراق، ئەمڕۆ سێشەممە، رایگەیاند لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی "سێبەری دادپەروەری"دا کە لەلایەن دەزگاکەوە جێبەجێ دەکرێت، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 500 تۆمەتبار دەستگیر کراون.
ئەرشەد حاکم، وتەبێژی رەسمیی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی رایگەیاند: زانیارییەکانی ئۆپراسیۆنی سێبەری دادپەروەری کە بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە دادوەرییەکان جێبەجێ دەکرێت، پێکهاتووە لە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دەستگیرکردنی پێشوو و ئێستا لە بەغداد و پارێزگاکان.
ناوبراو روونیشی کردەوە: تاوەکو ئێستا زیاتر لە 500 تۆمەتبار دەستگیر کراون و ئۆپراسیۆنەکەش بۆ بەدواداچوون و دەستگیرکردنی داواکراوانی تر بەردەوامە.



