فڕۆکەوانی ئەوروپا: ئاسمانی عیراق و ئێران سەلامەت نییە
بڵند
٣١ی ئابی ٢٠٢٦
ئاژانسی سه‌لامه‌تیی فڕۆكه‌وانیی یه‌كێتیی ئه‌وروپا، هۆشداریەکی بەپەلەی ئاڕاسەتی کۆمپانیاکانی هێڵی ئاسمانی کردوە و داوای لێکردون تاوەکو کۆتایی مانگی ئەیلولی خۆیان لە بەکارهێنانی ئاسمانی عیراق و ئێران بەدور بگرن.
دوای دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی ئەمریکا و ئێران، ئاژانسی سه‌لامه‌تیی فڕۆكه‌وانیی یه‌كێتیی ئه‌وروپا رایدەگەیەنێت، لە ئێستادا ئاسمانی عیراق و ئێران بۆ گەشتی فڕۆکەوانی سەلامەت نییە.
ئاژانسەکە دەڵێت؛ ئەم راسپاردەیە لە چوارچێوەی هەڵسەنگاندنی بەردەوامی مەترسییە ئەمنییەکاندا دەرچوە، بە ئامانجی پاراستنی گیانی گەشتیاران و سەلامەتیی فڕۆکە مەدەنییەکان، داواش دەکات رێگەی جێگرەوە بگرنبەر.
ئەم هۆشدارییە لە کاتێکدایە، ئاڵۆزییه سه‌ربازییه‌كانی نێوان واشنتن و تاران و چالاكیی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وان و موشه‌كه‌كان له ناوچه‌كه‌دا، به‌رده‌وام مه‌ترسی بۆ سه‌ر هێڵه ئاسمانییه مه‌ده‌نییه‌كان دروستده‌كات و ده‌بێته هۆی گۆڕینی رێڕه‌وه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.


