دادگای لێکۆڵینەوەی تاوانەکانی دژە گەندەڵی ناوەندی بە سەرۆکایەتیی دادوەر ضیاء جەعفەر، ئەمڕۆ دووشەممە، دەستبەسەرداگرتنی بڕە پارەیەکی زۆر، موڵک و ئۆتۆمبێلی سەر بە تۆمەتباری دەستبەسەرکراو (عەلاء موحسین خەلەف)، بەڕێوەبەری نووسینگەی تۆمەتباری دەستبەسەرکراو (عەدنان جومەیلی) ئاشکرا کرد، ئەمەش لەسەر بنەمای لێکۆڵینەوە بەردەوامەکانی لەگەڵیدا.

دادوەری لێکۆڵینەوەی تایبەتمەند لە راگەیەندراوێکدا روونی کردەوە، رێکارەکانی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بوونە هۆی دەستبەسەرداگرتنی بڕی حەوت ملیار دیناری عیراقی، جگە لە پێنج ملیۆن و نیو دۆلاری ئەمریکی.

دادوەر ئاماژەی بەوەش دا: لێکۆڵینەوەکان بوونە هۆی دەستبەسەرداگرتنی 35موڵک و 6 ئۆتۆمبێلی سەر بە تۆمەتبارەکە.