وەزارەتی کار و پێداویستییە کۆمەڵایەتییەکان، ئەمڕۆ دووشەممە، خەرجکردنی موچەی مانگی ئەیلوولی 2026ی بۆ کرێکارانی خانەنشینکراوی دەستەبەرکراو لە بەغداد و سەرجەم پارێزگاکان راگەیاند.

خولود حەیران فنجان، بەرێوەبەری گشتیی فەرمانگەی خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتیی کرێکاران، رایگەیاند: فەرمانگەکە تەواوی رێکارەکانی پەیوەست بە بەخشینی موچەی کرێکارانی خانەنشینکراوی دەستەبەرکراوی لە نێوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، رێکەوتی 31/8/2026 ەوە کۆتایی پێ هێناوە.

لە راگەیەندراوەکەدا، فنجان داوای لە سەرجەم خانەنشینکراوان کردوووە سەردانی بنکەکانی دابەشکردن بکان بۆ وەرگرتنەوەی موچەکانیان.