چەند رۆژێكە بەنزینی جۆری موحەسەن پاڵپشتیكراو لە وێستگەكانی دابەشكردنی سووتەمەنی لە پارێزگای كەركوك نەماوە، ئەمەش نیگەرانی و ناڕەزایەتییەكی زۆری لای شۆفێران دروستكردووە.

سەرچاوەیەك لە بەشی دابەشكردنی بەرهەمە سووتەمەنییەكانی كەركوك بەپەیامنێری كوردسات نیوز ی راگەیاند، ئەم كێشەیە تەنیا كەركووكی نەگرتووەتەوە بەڵكو سەرجەم پارێزگاكانی عیراقی گرتووەتەوە، هۆكارەكەشی بوونی كێشەیەكی تەكنیكیلە پاڵاوگەكاندا.

لێپرسراوانی بەشەكە ئاماژەیان بەوە كردووە كە بڕیارە لە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆوە كەمێك لەو بەنزینە بگاتەوە وێستگەكان و بەسەر شۆفێراندا دابەش بكرێت.