گەشتە ئاسمانییەکانی عیراق گەڕانەوە بۆ دۆخی ئاسایی
٣١ی ئابی ٢٠٢٦
بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، جووڵەی فڕۆکە لە ئاسمانی عیراقدا بە تەواوی گەڕایەوە بۆ دۆخی ئاسایی، ئەمەش دوای راگرتنێکی کاتی کە بۆ چەند کاتژمێرێک لە شەودا خایەند بەهۆی پێشهاتە ئەمنییەکان و ئاڵۆزییە سەربازییەکانی نێوان ئێران وئەمریکا لە ناوچەکەدا.
ئاسمانی عیراق بۆ چەند کاتژمێرێک دوای نیوەشەوی رابردوو چۆڵبوونی نیمچە تەواوەتیی لە شەپۆلی فڕۆکە رێبوارەکاندا بەخۆیەوە بینی، بەبێ ئەوەی هیچ بڕیارێکی رەسمی بۆ داخستنی ئاسمانەکە دەربچێت یان هەڵوەشاندنەوە و دواخستنی گەشتە ئاسمانییە هاتوو و رۆیشتووەکان تۆمار بکارێت.
جووڵەی تێپەڕبوونی فڕۆکەکان بە شێوەیەکی پلەبەپلە و سنووردار بەرەو فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەستی پێ کردەوە، پێش ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئاسمانی عیراقدا بگەڕێتەوە ئاستی ئاسایی خۆی، لەگەڵ جەختکردنەوەی کەشناسی و گەشەپێدەرانی فڕین لەوەی دۆخی ئاسمانی وڵات بە تەواوی جێگیر و ئارامە.



