سەرۆك وەزیرانی عیراق فەرمانیكرد بە دیاریكردن هەزار دۆنم زەوی لە هەر پارێزگایەك بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی پیشەسازی.

عەلی زەیدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق، لە دانیشتنی سێیەمی ئەنجومەنی هەماهەنگی پیشەسازیەكان رێنماییدا بە هەموو پارێزگاكان بۆ تەرخانكردنی زەوییەك بە رووبەری (1000) دۆنم بۆ ئەو پڕۆژە پیشەسازیانەی كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی  پیشەسازییەوە مۆلەتیان پێدەدرێت دەكرێن.

هەر لە كۆبونەوەكەدا، سەرۆك وەزیرانی عیراق جەختی لە گرنگی بووژاندنەوەی پیشەسازی نیشتمانی كردەوە وەكو كۆڵەكەی سەرەكی ئابووری، و ئاماژەی بەوەدا، بەدیهێنانی ناسنامەی پیشەسازی وڵات پێویستی بە كۆنتڕۆڵكردنی سنوورەكان، جێبەجێكردنی سیستمی ئەسیكۆدا، و وەرگرتنی پێشوەختەی باج و گومرك هەیە.