سەرۆک کۆمار پێشوازی لە رێبوار تەها کرد
سام
٣٠ی ئابی ٢٠٢٦
نزار ئامێدی، سەرۆک کۆماری عیراق، ئەمڕۆ یەکشەممە 30ـی ئابی 2026، لە کۆشکی سەلامی بەغداد، پێشوازی لە رێبوار تەها، جێگری یەکەمی پارێزگاری کەرکوک کرد.
بەپێی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی کۆمار، لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار جەختی کردووەتەوە لە پێویستی باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان لەپارێزگای کەرکوک و دابینکردنی پێداویستییەکانی هاووڵاتیان و کارکردن بۆ تێپەڕاندنی ئەو ئاستەنگانەی رووبەڕوویان دەبنەوە، بەجۆریک کە هاوکاربن لەباشترکردنی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان و بەرجەستەکردنی سەقامگیری و گەشەپێدان لەپارێزگاکەدا.
لە راگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی کۆماردا هاتووە، سەرۆک کۆمار گوێی لە روونکردنەوەیەکی وردی ریبوار تەها گرتووە سەبارەت بە رەوشی ئێستای پارێزگای کەرکوک و پێویستییە هەرە سەرەکیەکانی و پلانەکان داهاتوو بۆ باشترکردنی خزمەتگوزاری و گەشەپێدانی شارەکە.



