قاسم ئەعرەجی: چەكی پێشمەرگە لە چوارچێوەی دەستووردایە
٣٠ی ئابی ٢٠٢٦
هادی عامری دڵنیای دەداتە شەقامی عیراقی و رایگەیاند، هیچ رووبەڕووبوونەوەیەك لەنێوان دەوڵەت و بەرەی مقاوەمەدا روونادات، ئەعرەجیش دەڵێت چەكی پێشمەرگە دەستوریە.
هادی عامری، ئەمینداری گشتیی رێكخراوی بەدر لە وتارێكدا رایگەیاند، بە هیچ جۆرێك هیچ رووبەڕووبوونەوەیەك لەنێوان دەوڵەت و هێزەكانی بەرگری دا روونادات، هاوكات ئاماژەی بەوەشكرد، دۆسیەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و گەندەڵكاران بڕیارێكە چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەری رێككەوتووە، پشتیوانی لە هەنگاوەكانی سەرۆك وەزیران دەكەن لەم بوارەدا.
روونیشی كردەوە، رێكخستنی چەك ئامانجێكی نیشتمانی، دەستووری و رەوایە، لە كۆتاییدا ئاماژەی بەوەش كرد، رێكخستنی چەك بڕیارێكی دەرەكی نییە، بەڵكو بڕیارێكی تەواو عیراقییە.
هاوكات، قاسم ئەعرەجی راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند، گفتوگۆ لەگەڵ گروپە چەكدارەكان بەردەوامە بۆ گەڕاندنەوەی چەك بۆ دەستی دەوڵەت و چەكی پێشمەرگەش لە چوارچێوەی دەستووردایە، بڕیاری كۆكردنەوەی چەك ئەو چەكانە دەگرێتەوە كە لە دەرەوەی دەستوورن.
ئاماژەی بەوەشكرد لە ئێستادا گروپە چەكدارەكان پابەندن بە ئەنجامنەدانی هیچ كارێك دژ بە وڵاتانی دراوسێ یاخود لەناوخۆی عیراقدا، و ڕژدین لەسەر كۆتاییهێنان بەو دۆسیانەی دەبنە هۆی زیانگەیاندن بە عیراق و دراوسێكانی


