سۆمۆ ئامادەیی نیشاندا بۆ فڕۆشتنی نەوتی عیراق لەرێگەی بەندەرەكانی عوممانەوە
لاوان
٢٩ی ئابی ٢٠٢٦
بۆ یەكەمجار لەدوای هەڵگیرسانی جەنگی ئەمریكا و ئێرانەوە، كۆمپانیای سۆمۆ ئامادەیی نیشاندا بۆ فڕۆشتنی نەوتی عیراق لە دەرەوەی گەروی هورمز و لەڕێگەی بەندەرەكانی عوممانەوە.
ماڵپەڕی بلومبێرگ بە پشتبەشتن بە چەند نووسراوێكی كۆمپانیای سۆمۆ بۆ بە بازاڕكردنی نەوتی عیراق ئاشكرایكردووە، كۆمپانیاكە ئامادەیی نیشانداوە بۆ فڕۆشتنی نەوتی عیراق لەڕێگەی بەندەرەكانی عوممانەوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، بۆ یەكەمجارە لەدوای هەڵگیرسانی جەنگی ئەمریكا و ئێرانەوە، عیراق ئامادەیی نیشاندەدات بۆ فڕۆشتنی نەوتەكەی لە دەرەوەی گەروی هورمز و لەڕێگەی بەندەرەكانی عوممانەوە.
ئەوەش لەكاتێكدایە، ئێران لەبەرانبەر تێپەڕبوونی كەشتییە بارهەڵگرەكانی عیراق بە گەروی هورمزدا، داوادەكات عیراق قەرزەكانی لەو وڵاتە پاكتاو بكات كە نزیكەی 12 ملیار دۆلارە و خۆی لە قەرزی غاز و كارەبادا دەبینێتەوە.



