مەسعود پزیشکیان: ئێمە لەسەر خەزێنە خەوتوین نابێت هاووڵاتیەکانمان برسیبن
بڵند
٢٩ی ئابی ٢٠٢٦
سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، درێژەکێشانی گەمارۆکان دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی زیاتری گرانبوونی کاڵاکان، بەوپێیەی تێچوی گواستنەوە و هاوردەکردن زیادیکردووە. ئاماژەی بەوەش کرد، هەموان پێشبینی برسێتیمان دەکرد، بەڵام ئەوان دەزانن لەسەر خەزێنە خەوتون.
مەسعود پزیشکیانی سەرۆک کۆماری ئێران لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ میدیای وڵاتەکەی رایگەیاند، ئەوان لەسەر خەزێنە خەوتون و نابێت هاووڵاتیەکانیان برسیبن.
پزیشکیان ئاماژەی بەوەکردوە، بەهۆی گەمارۆکانەوە هاوردە و هەناردە بە رێژەی ٪25 بۆ ٪35 کەمی کردوە و ئەمەش کاریگەری تەواوی کردوەتە سەر ئابوری وڵاتەکەیان.
پزشکیان باسی لەوە کرد وڵاتەکەی لەسەر گەنجینەیەکی گەورەیە و نابێت هاووڵاتییەکانیان برسیبن، ئەگەر نەتوانن کێشەکانی خەڵک چارەسەر بکەن و سەرقاڵی ململانێی سیاسی بن، ناکرێت وەڵامی خوا بدەنەوە.
سەبارەت بە چارەسەرکردنی قەیرانی ئابوری و دابینکردنی پێداویستییەکان، سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند لەڕێگەی بەشداریپێکردنی خەڵکەوە دەکرێت تا رادەیەکی زۆر کێشەی توێژە کەمدەرامەتەکان و کێشەی نیشتەجێبوون چارەسەر بکرێت.
داواشی کرد لەبری تۆمەتبارکردنی یەکتر، کەموکوڕییەکانی یەکتر پڕبکەنەوە، چونکە ناتوانێت بە تەنیا وڵات راستبکاتەوە و دەبێط هەموان پێکەوە هەوڵی تێپەراندنی قەیرانەکە بدەن.



