راوێژكارێكی زەیدی: مانگانە 40 ملیۆن هاووڵاتی سودمەندی موچەی دەوڵەتن
ئاکام
٢٧ی ئابی ٢٠٢٦
راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند، مانگانە عیراق پێویستی بە نزیكەی هەشت ملیۆن دینار هەیە و نزیكەی 40 ملیۆن كەس سودمەندن لە موچەی دەوڵەت.
مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژكاری دارایی عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند، تێچوی موچەی مانگانەی عیراق حەوت ترلیۆن و 700 ملیار دینارە و 10 ملیۆن فەرمانبەران و خانەنشین و چاودێری كۆمەڵایەتی وەردەگرن و هەر موچەیەك لەلایەن دەوڵەتەوە خەرج دەكرێت بە شێوەیەك سەیر دەكرێت كە بژێویی چوار ئەندامی خێزان یان سوودمەند دابین دەكات، بەمەش نزیكەی 40 ملیۆن هاووڵاتیی عیراقی لە موچەی دەوڵەت سوودمەند دەبن.
وتیشی، نرخی نەوت لە بودجە لە نێوان 50 بۆ 60 دۆلار جێگری دەكرێت و بەرهەمهێنانی نەوتی عیراق دەگاتە سێ ملیۆن بەرمیل لە رۆژێدا و لە ئێستادا عیراق خاوەنی 78 ملیار دۆلار یەدەگی دراوی بیانی هەیە.
دەشڵێت، قەرزی ناوخۆی عیراق لە نێوان 12 بۆ 14 ترلیۆن دینار دەبێت.




