سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق رایگەیاند، گەندەڵی مەترسیدارترین ئاستەنگە لە بەردم دەوڵەتدا و حكومەت لە جەنگێكی سەختدایە بۆ بنبڕكردنی.

عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق لەگەڵ سەرۆك و ئەندامانی لیژنەی دەستپاكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆبووەوە و رایگەیاند، گەندەڵی مەترسیدارتین ئاستەنگە لەبەردەم دەوڵەتدا لەمڕۆدا و حكومەت لە جەنگدایە بۆ نەهێشتنی لەگەڵ لەناوبردنی سەرچاوەكانیشی.

سەرۆك وەزیرانی عیراق جەختی لە گرنگی یەكخستنی هەوڵەكان كردەوە لە نێوان هەردوو دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێكردندا بۆپاڵپشتیكردنی رێكارەكانی روبەڕوبوونەوەی گەندەڵی لە دۆزینەوەی ئەو كەسانەی تێوەگلاون. 

وتیشی، گەندەڵی لە زیادڕەویكردن لە خەمڵانی تێچووی پرۆژەكانەوە دەستپێدەكات.

سەرۆك وەزیرانی عیراق باسی لەوەشكرد، حكومەت كاردەكات لەسەر پەیڕەوكردنی وردبینی پێشوەختە و دوای تەواوبوونی پرۆژەكان بە مەبەستی كەمكردنەوەی بەفیڕۆدان و پاراستنی سامانی گشتی.