فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق، ئەمڕۆ سێشەممە بە سەردانێکی رەسمی گەیشتە شاری تارانی پایتەختی ئێران.

بەپێی زانیارییەکان، سەردانەکەی فایەق زێدان بۆ تاران یەک رۆژ دەخایەنێت و لەسەر بانگهێشتنامەیەکی رەسمیی غولامحوسێن موحسنی ئاژەیی، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران هاتوو.

هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە کە ئامانج لەم سەردانە بەهێزکردنی پەیوەندییە هاوبەشەکانی نێوان بەغداد و تارانە، هاوکات تاوتوێکردنی چەندین دۆسیە و بابەتی دادوەری و یاسایی جێی بایەخی هەردوو وڵات دەبێت.