وەزیری نەوتی عیراق پێشوازی لە وەفدێکی کۆمپانیای شیڤرۆنی ئەمریکی کرد و تاوتوێی چەند پڕۆژەیەکی پەرەپێدانی پیشەسازییان کرد.

وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە باسم محەمەد، وەزیری نەوتی عیراق پێشوازی لە وەفدێکی کۆمپانیای 'شیڤرۆن'ـی ئەمریکی کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، نەسیر عەزیز، بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری دەرهێنانی نەوت و کانزاکان، کەریم یاسر، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی گرێبەست و مۆڵەتە نەوتییەکان ئامادە بوون.

هاوکات، تاوتوێی ئەو بابەتانە کرا کە پەیوەستن بە پڕۆژەکانی پەرەپێدانی پیشەسازیی نەوت.