وەفدێکی وەزارەتی نەوتی عیراق سەردانی سعودیەیان کرد و لەگەڵ وەزیری وزەی ئەو وڵاتە کۆبوونەوە
ساکۆ سمکۆ
٢٢ی ئابی ٢٠٢٦
وەزارەتی نەوتی عیراق بڵاویکردەوە، وەزیری نەوتی عیراق، لە سەردانێکی رەسمیدا بۆ سعودیە، لەگەڵ هەریەکە لە وەزیرانی وزە و دارایی ئەو وڵاتە کۆبووەوە.
لە دیدارەکاندا باس لە پتەوکردنی پەیوەندییە دوولایەنییەکان و پەرەپێدانی ئاسۆکانی هاوکاری کرا، بەتایبەتی لە کەرتەکانی گاز، وزە و کارەبا.
وەزیری نەوتی عیراق جەختی کردەوە، وڵاتەکەی پەرۆشە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و بەتایبەت سعودیە، بە ئامانجی بەدیهێنانی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو وڵات.
وەفدە عیراقییەکە جگە لە وەزیری نەوت، وەزیری دارایی و چەند لێپرسراوێکی باڵای دیکەی وەزارەتی نەوت و دارایی تێدابوو، کە تێیدا جەخت لە هەماهەنگیی نێوان هەردوو وڵات، لە بەرزترین ئاستدا کرایەوە.



