فەرماندەیی هێزی دەریایی سوپای ئێران: دوژمن لە ترسا شەو و رۆژ دەگری
بڵند
٢١ی ئابی ٢٠٢٦
شەهرام ئێرانی، فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای ئێران رایگەیاند، دوژمن راستناکات لەوەی دەڵێت؛ گەمارۆی دەریایی تەواوی بەسەر ئێراندا سەپاندوە، ئاماژەی بەوەشکردوە ئەگەروایە ئەو کەشتیانەی ئێران بۆ کوێ دەچن؟
دوای ئەوەی دۆناڵذ ترەمپ رایگەیاند، گەمارۆی تەواوەتیان بەسەر ئێراندا سەپاندوە، فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای ئێران رەتیدەکاتەوە و بانگەسەی ئەوە دەکات کەشتییەکانیان بەندەرەکان جێدەهێڵن و بارەکانیان دەگوازنەوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەکردوە، ئەو ناوچەیە وەک شوین مەرگی دوژمنە و نەک بوێریی لێنزیکبوونەوەی نییە، بەڵکو لە ترساندا شەو و رۆژ دەگری.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، فەرماندەی هێزی دەریایی جەختی لەسەر یەکڕیزیی هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەی کردەوە و دەڵێت؛ ئەمڕۆ جیاوازی لە نێوان سوپا، بەسیج، سوپای پاسداران و پۆلیسدا نییە و هەموومان یەکدەنگین و بە توندی وەستاون دژی دوژمن.
جەختیشیکردوەتەوە، گەروی هورمز لەژێر کۆنتڕۆڵی ئەواندایە بە زویی لە دەریا وانەیەک بە دوژمنان دەدەن کە تەنانەت دەرفەتی گریانیشیان نەبێت.


