عەلی زەیدی: عیراق لە قۆناغێکی سەختدایە
بڵند
٢١ی ئابی ٢٠٢٦
عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند، وڵاتەکەی بەهۆی داخستنی گەروی هورمز و رەوشی ناوچەکە لە قۆناغیکی سەختدایە، بەڵام ئەوان بۆ تێپەراندنی ئەو قۆناغە دەستەوەستان نابن.
ئەمڕۆ هەینی، عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لە میانی بەشداریکردن لە دیمانەی هەشتەمی بەغداد رایگەیاند، عیراق لە قۆناغێکی سەختدایە و ئەوانیش چەندین چارەسەری ئابوریان لەبەردەستدایە و ئامـانـجــیان بەرزکردنەوەی هەناردەی نەوتی رۆژانەیە، کە رێژەکەی لە نێوان 8 بۆ 10ملیۆن بەرمیلدا بێت.
سەرۆک وەزیرانی عیراق جەختیکردەوە، هیچ پاشەکشەیەک لە بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی نییە و حکومەت لەلایەن هێزە سیاسییەکانەوە پشتگیری دەکرێت.
عەلی زەیدی ئاماژەی بەوە کرد، عیراق بەهۆی گرژییەکانی ناوچەکە و ئاڵۆزییەکانی پەیوەست بە داخستنی گەروی هورمزدا بە قۆناغێکی سەختدا تێپەڕدەبێت و جەختیشی کردەوە حکومەت کار لەسەر چالاککردنی دەروازە سنورییەکان و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئاڵنگارییە ئابورییەکان .
ناوبراو ئاشکرای کرد، کە بەم زوانە پڕۆژەیاسای بودجە دەنێرن و جەختی لە بونی پلانی چاکسازی کردەوە لە حکومەتەکەیدا.
عەلی دەزیدی وتیشی، حکومەت زیاتر لە چارەسەرێکی بۆ کێشە ئابورییەکان لەبەردەستدایە و هەموو رێکارێک دەگرێتە بەر بۆ پاراستنی سەقامگیری ئابوری وڵات.



