ئەمیر حاتەمی، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، توانا بە هێزەکانی سوپای ئێران، کە هەمویان لە ناوخۆدا پەرەیانپێدراوە، جیی شانازییە و بوتە هۆی ئەوەی دوژمن ناچار بێت رێگەی سیاسی هەڵبژێرێت.
ئەمڕۆ هەینی، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، وەزارەتی بەرگریی و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکان لە ساڵانی رابردوودا بە دیزاینکردن، دروستکردن و بەرزکردنەوەی ئاستی کۆمەڵێک ئامێر و سیستمی بەرگریی پێویست، رۆڵێکی کاریگەری لە بەهێزکردنی توانای روبەڕوبونەوە و بەرزکردنەوەی توانای بەرگریی ئێراندا هەبووە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد ئەو دەستکەوتانەی ئەمڕۆ لە کەرتەکانی بەرگرییدا لەبەردەستی هێزە چەکدارەکاندایە، تەنها بڕێک ئامێر و سیستم نین، بەڵکو دەربڕینی بڕوا بە توانای ناوخۆیی، خۆبژێوی، زانستی خۆماڵی و ئیرادەی گەلێکە کە بڕیاری داوە ئاسایش و دەسەڵاتی وڵاتەکەی لەسەر بنەمای توانای ناوخۆیی دابین بکات.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، ئەمیر حاتەمی جەختی لەوە کردوەتەوە، لە ئاڵۆزی و قۆناغە سەختەکانی دواییدا، پەیوەندیی نێوان توانای جەنگیی هێزە چەکدارەکان و توانستە بێوێنەکانی پیشەسازیی بەرگریی وڵات، روخسارێکی رونی لە دەسەڵاتی نیشتمانیی ئێران نیشان دا.
ئاماژەی بەوەش کردوە، ئەم ئامادەیییە بووە هۆی ئەوەی دوژمنان لە بەرانبەر خۆڕاگریی و توانای بەرگریی گەلی ئێراندا پێداچونەوە لە ئەژمار و هاوکێشەکانی خۆیاندا بکەن و لە کۆتاییدا مل بدەن بۆ قبوڵکردنی لێکتێگەیشتن و رێگەچارەی سیاسی.