قوباد تاڵەبانی و کونسوڵی نوێی ئەڵمانیا، پەرەپێدانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و برەودانیان بەکاری هاوبەش لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازیکرد لە کریستیان ئۆلفکە، کونسوڵی گشتیی نوێی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان.

لە دیدارەکەدا جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئامادەیی دەربڕی بۆ هەموو جۆرە هاوکارییەک لە کاروبارەکاندا، هەروەک هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی کارکردنی زیاتر بۆ پێشخستنی پەیوەندییەکانی نێوان ئەڵمانیا و هەرێمی کوردستان لە بوارە جیاوازەکاندا.