سوپای پاسداران: لە سەرەتای جەنگەوە زیاتر لە 200 فڕۆكەی ئەمریكامان خستووەتەخوارەوە
١٨ی ئابی ٢٠٢٦
جێگری فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت، گەورەترین هێزی سەربازیی جیهانیان گەیاندووەتە لێواری داڕمان.
مستەفا ئێزدی جێگری فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران لەبارەی جەنگی وڵاتەكەی لەگەڵ ئەمریكا رایگەیاند، دوژمنانی ئێران پیلانی زۆریان دانا بۆ لاوازكردنی وڵاتەكەی، بەڵام نەك لاواز نەبوو، بەڵكو بە بەهێزتر لە گۆڕەپانەكە دەركەوت.
وتیشی، لە سەرەتای دەستپێكردنی جەنگەوە تائێستا زیاتر لە 200 فڕۆكەی ئەمریكا خراونەتەخوارەوە، ئەوەش لەسەر ئاستی جیهان كاریگەری هەبووە و دەتوانن بڵێن گەورەترین هێزی سەربازیی جیهانیان تا لێواری داڕمان بردووە.


