وەزارەتی دارایی عیراق: دائیرەی ژمێریاری رێکارەکانی ژمێرەی کۆتایی و تەرازەکانی پێداچونەوەی تەواو کرد
سەوسەن سەید
١٨ی ئابی ٢٠٢٦
وەزارەتی دارایی عیراق رایگەیاند، دائیرەی ژمێریاری لە رێگەی بەشی یەکخستنی ژمێریارییەکانەوە، بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی وردی داتا داراییەکان، تۆمارکردنی ژمێرەی کۆتایی بۆ ساڵانی دارایی 2023 و 2024 و 2025 بەتەواوی کۆتایی پێهێناوە.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتەکە، بەشەکە هەروەها داخڵکردنی تەرازوی پێداچونەوە بۆ مانگی حوزەیرانی رابردوو بەپێی رێکارە ژمێریارییە پەسەندکراوەکان جێبەجێ کردووە، ئەمەش هاوکار دەبێت لە بەهێزکردنی تەواوکاری و وردیی داتاکاندا.
لەلایەکی ترەوە، بەشی یەکخستنی ژمێریارییەکان جەختی کردەوە لە تەواوکردنی ئامادەکردنی ژمێرەی کۆتایی کۆماری عیراق بۆ ساڵی دارایی 2022، بەمەبەستی رەوانەکردنی بۆ دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵی بۆ وردبینیکردن.
دیوانی ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی پابەندبوونە بە رێنمایی و پێوەرە ژمێریارییەکان و بەرزکردنەوەی کارایی رێکارەکانی کاری دارایی حکومەتدا دێت.



