وەزیری دارایی عیراق: داخستنی گەروی هورمز کاریگەری راستەوخۆی لەسەر عیراق هەبوە
بڵند
١٦ی ئابی ٢٠٢٦
وەزیری دارایی عیراق رایگەیاند، داخرانی گەروی هورمز کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر ئابوریی عیراق دروستکردووە، ئاماژەی بەوەشکرد کاردەکەن بۆ تێپەڕاندی رەوشی ئێستا و بەرزکردنەوەی داهاتە نانەوتییەکان.
ئەمڕۆ یەکشەممە فالح ساری، وەزیری دارایی عیراق لە میانی کۆبونەوەی لەگەڵ عیرفان سدیق، باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق رایگەیاند، بەهۆی نەمانی جوڵەی کەشتیوانی لە گەروی هورمزدا، کێشە بۆ هژەناردەی نەوت دروست بووە و راستەوخۆ کاریگەری کردوەتە سەر ئابوری عیراق.
وەزیری دارایی عیراق، جەختیکردوەتەوە وەزارەتەکەی سورە لەسەر تێپەڕاندنی ئەم رەوشە لەڕێگەی بەهێزکردنی داهاتە ناونهوتییەکان، پەرەپێدانی ئامرازەکانی بەڕێوەبردنی دارایی و بەردەوامیدان بە پرۆسەی چاکسازی.



