لە نزیك بەندەرێكی عیراق باندێكی نێودەوڵەتی بۆ قاچاخچێتی ماددەی هۆشبەر دەستگیركرا كە 90 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەری پێبووە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری ماددە هۆشبارەكان لە عیراق لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، بە پشتبەستن بە زیانیاری هەواڵگریی، لە لە بەندەری ئوم قەسر توانیویانە باندێكی نێودەوڵەتی قاچاخچێتی ماددەی هۆشبەر دەستگیر بكەن.

دەشڵێت، یەكێك لە تۆمەتبارەكان بیانی بووە و 90 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەری لە جۆری حەشیش پێبووە كە لە دوو بەلەمدا هەڵگیرابوو.