بارەگای خاتەمولئەنبیا رایگەیاند هیچ کەشتییەک بە بێ مۆڵەتی ئێران ناتوانێت بە سەلامەتی گەروی هورمز تێپەرێنێت و بانگەشەکانی واشنتۆن بۆ گەروەکە دورە لە راستییەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئیبراهیم زولفەقاری، وتەبێژی بارەگای خاتەمولئەنبیا رایگەیاند هیچ کەشتییەک بەبێ مۆڵەت و چاودێری ئێران ناتوانێت بە سەلامەتی بە گەروی هورمزدا ​​تێپەڕێت.

ناوبراو ئاماژەی بەوەکردوە، بانگەشەی واشنتۆن بۆ کۆنتڕۆڵکردنی گەروی هورمز دورە لە راستییەوە  و بێ بنەمایە.

جەختیشیکردوەتەوە، کە گەروی هورمز لەژێر کۆنترۆڵی ئەواندایە و  بۆ تێپەربون بە گەروەکەدا، پێشتر دەبێت کەشتییەکان  مۆڵەت لە ئێران وەربگرن.