زیاتر لە 20 درۆنی دروستكراوی ناوخۆ لە بەغداد دەستی بەسەردا گیرا
کەژان
١٣ی ئابی ٢٠٢٦
ئاژانسی هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی عیراق، دەستبەسەرداگرتنی زیاتر لە 20 فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی دروستكراوی ناوخۆی لە بەغداد راگەیاند.
ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەش كردووە، مەفرەزەكانیان لە بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری و دژەتیرۆری بەغداد - رەسافە، دوو ئۆپراسیۆنی جیاوازیان ئەنجامداوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنەکاندا دەستیان بەسەر زیاتر لە 20 فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی دروستكراوی ناوخۆدا گرتووە و چوار تۆمەتبارشیان دەستگیركردووە كە بەپێچەوانەی مەرج و رێنمایی لایەنە پەیوەندیدارەكان مامەڵەیان بەو درۆنانەوە كردووە.
هەروەها دەڵێت، لەكاتی لێكۆڵینەوەدا تۆمەتباران بەڕاشكاوی دانیان بەوەدا ناوە كە بە مەبەستی بازرگانیكردن مامەڵەیان بەو درۆنانە كردووە.



