ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بەرنامەی كاری حكومەتی ساڵی 2026_2029 پەسەند كرد
لاڤە
١٢ی ئابی ٢٠٢٦
ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بەرنامەی كاری حكومەتی ساڵی 2026بۆ2029 پەسەند كرد و رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی كرد.
لە كۆبوونەوەیەكی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقدا، بەرنامەی كاری حكومەت بۆ ساڵانی 2026 تا 2029 پەسەند كرا و بۆ پەسەندكردنی كۆتایی رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران كراوە، كە 139 كاری لەپێشینە لەخۆدەگرێت وبەسەر 14 كەرتی سەرەكی دابەشكراوە.
دیارترین كارەكانی حكومەتیش لەو ماوەیەدا، پتەوكردنی سەروەری دەوڵەت و چاكسازی ئابوری و پیشەسازی و دامەزراوەیی و روبەڕوبوونەوەی گەندەڵی لەخۆدەگرێت، هەروەها خزمەتگوزاری تەندروستی و پەیوەندی و تەكنەلۆژیا و گەنجان و وەرزش و سیاسەتی دەرەوە و وزە و كشتوكاڵ و ئاو و ژینگە و پەروەردە، لەگەڵ روبەڕوبوونەوەی هەژاری و مافی ژنان و منداڵان وەك كاری لەپێشینەی حكومەت لەوەماوەیەدا ئاماژەیان پێكراوە



