كەشناسی عیراق: سبەینێ لە شەش پارێزگا گەرما دەگاتە 50 پلە
لاڤە
١١ی ئابی ٢٠٢٦
لە شەش پارێزگای عیراق پلەكانی گەرما دەگاتە 50 پلە و لە سلێمانی نزمترین پلە بەراورد بە شارەكانی تر تۆمار دەكرێت.
دەستەی كەشناسی عیراق بڵاویكردووەتەوە، لە سبەینێوە لە شەش پارێزگای عیراق 50 پلە تۆمار دەكرێت كە بریتین لە میسان، بەسرە، زیقار، موسەنا، نەجەف و واست، لە بەغداد و بابل و دیوانیە و كەربەلاش 49 پلە تۆمار دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە، رۆژانی پێنجشەممە و هەینی و شەممە پلەكانی گەرما لە یەكتر نزیك دەبن و گۆڕانكاریی بەرچاو دروست نابێت.
لەبارەی شارەكانی هەرێمی كوردستانیش، بۆ سبەینێ لە سلێمانی 39 پلە و لە هەولێر 42 و لە دهۆك 40 تۆمار دەكرێن، لە سلێمانیش نزمترین پلە بەراورد بە شارەكانی تری عیراق تۆمار دەكرێت.



