سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند، کاردەکەن بۆ دامەزراندنی ئابورییەکی نوی بۆ عێراق کە دور بێت لە گەندەڵی و ئامانجیانە سەرنجی کۆمپانیا جیهانییەکان رابکێشن،  بەمەبەستی گەشەسەندنی زیاتری ئابوری وڵات.

عەلی زەیدی، سەرۆکی وەزیرانی عیراق بە ئامادەوونی وەزیری دارایی و پارێزگاری بەنکی ناوەندی، پێشوازی لە سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران کرد.

نوسینگەی عەلی زەیدی بڵاویکردوەتەوە، کۆبونەوەکە بە مەبەستی تاوتوێکردنی سیاسەتە ئابورییەکان و هەماهەنگیی نێوان هەردوو دەسەڵاتی جێبەجێکردن و یاسادانان بووە.

لە کۆبونەوەکەدا عەلی زەیدی ئاماژەی بەوە کرد، حکومەت بۆ یەکەمجار دەستیکردووە بە ئامادەکردنی "بەرنامەی بودجە و ئەنجامەکان" و  سەرنجی تایبەتیشی دەبێت بۆ پرسی کارەبا و بنبڕکردنی گەندەڵی بێت.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکردوە، کە کار دەکەن بۆ بنیاتنانی ئابوریەکی نوێ بۆ عیراق و راکێشانی وەبەرهێنانی کۆمپانیا جیهانییەکان بەمەبەستی گەشەسەندنی زیاتری ئابوری وڵات.