دۆناڵد ترەمپ: سەرکردایەتی ئێران بە شێوەیەکی باوەڕپێنەکراو ناباوەر فێڵبازە.
بڵند
٣ی ئابی ٢٠٢٦
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، گەروی هورمز لە ژێر کۆنتڕۆڵی ئەمریکادایە و سەرکردایەتیی ئێرانیشی بەوە تۆمەتبار کرد، کە فێڵباز و دووڕون.
دۆناڵد ترەمپ دەڵێت؛ سەرکردایەتیی داوای کۆبوونەوە و گفتوگۆ دەکەن، بەڵام دواتر دەڵێن؛ هیچ گفتوگۆیەک ئەنجام نادەن، لە هەمان کاتدا درێژە بە هەڕەشەکانیان دەدەن سەبارەت بە بەڕێوەبردنی گەروی هرمز.
ترەمپ جەختیکردەوە، گەمارۆ ئێران بەردەوامە و هیچ شتێک ناگاتە ئێران مەگەر ئەوان بیانەوێت، ئەویش بە رێککەوتن یاخود بە خۆبەدەستەوەدانی تاران.
سەرۆکی ئەمریکا جارێکیتر جەخت دەکاتەوە لەوەی، گەروی هورمز لە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزی ئەمریکادایە و تارانیش نابێت بە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.


