مەسعود پزیشكیان: دەبێت هەوڵبدەین دوژمن ناچاربکەین پابەندی ئەو رێککەوتنەبێت کە ئیمزای کردوە
بڵند
٢ی ئابی ٢٠٢٦
مەسعود پزیشكیان، سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیامێکیدا لە ئێکس، رایگەیاند ئە رێککەوتنەی ئیمزای لەسەر کراوە، لەگەڵ ئەمریکا دەبێتە چەقی پەیوەندییە دەرەکییەکانیان لە داهاتودا.
سەرۆک کۆماری ئێران ئاماژەی بەوەشکردوە، ئیمزاکردنی رێککەوتنەکە، بەرهەمی ژیری و بڕیاری بەکۆمەڵی ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەییە و تەواوی ئەندامان هاوڕا و هاوسۆزن لەسەری.
مەسعود پزیشکیان، ئەوەشیخستوەتەڕوو، باوەڕی وایە ئەم رێککەوتنە دەبێتە ناوەند و چەقی قورسایی پەیوەندییە دەرەکییەکانیان لە داهاتودا لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و دەبێت هەوڵ بدەن دوژمن ناچاربکەن پابەند بێت بەوەی ئیمزای کردووە.
لە کۆتایی پەیامەکەشیدا، سەرۆک کۆماری ئێران دەڵێت؛ بەم رێککەوتننامەیە ئاسایشی وڵات، ناوچەکە و هاوپەیمانەکانیان دەپارێزرێت و پەیوەندییەکانیان بەهێز تر دەبێت.


