عەلی زەیدی: رێگە نادەین خاکی عیراق بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ بەکاربهێنرێت
ساکۆ سمکۆ
١ی ئابی ٢٠٢٦
عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عیراق، لە کۆبوونەوەیەکی نائاساییدا بۆ تاووتوێکردنی پێشهاتە ئەمنییەکانی ناوچەکەدا، جەختی لە بێلایەنی عیراق لە گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، کردەوە.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا، زەیدی جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە رێگری لە هەر جۆرە هەڕەشەیەک بکرێت کە لە خاکی عیراقەوە ئاراستەی وڵاتانی دراوسێ دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، هەر لەو چوارچێوەیەدا، بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەکی ئەمنی هاوبەش درا بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاڵەنگارییەکان و گرتەبەری رێکاری رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی پێشێلکارییەکان.
ئەوەشی روونکردووەتەوە، سەرۆک وەزیرانی عیراق داوای لە دەزگا ئەمنییەکان و لێپرسراوانی سەربازی کردووە، یاسا جێبەجێبکەن و بەرپرسیارێتی خۆیان لە پاراستنی سەروەریی نیشتمان و بنەماکانی دراوسێتییەکی باش، هەڵبگرن.
هاوکات جەخت لە ئامادەباشی تەواوی هێزە چەکدارەکان کرایەوە بۆ پووچەڵکردنەوەی هەر هەوڵێک کە ئاراستەی وڵاتانی دراوسێ و بکرێت.



