سەرچاوەیەک لە وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاند، ئاگرێک لە حەوزەکانی بەهەڵمبوونی نەوتی خام لە کێڵگەی نەوتی ئەحدەب لە پارێزگای واست کەوتووەتەوە و تیمەکانی بەرگریی شارستانی دەستبەجێ گەیشتوونەتە شوێنی روداوەکە و لە هەوڵێ کۆنتڕۆڵکردنیدان

بەڕێوەبەری راگەیاندنی کێڵگەکە جەختی کردەوە، روداوەکە تاوەکو ئێستا هیچ زیانێکی گیانیی  نەبووە و کاریگەریشی لەسەر هەناردەکردنی نەوت نەبووە.

جەختیشیکردوەتەوە، هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە دیار نییە و دوای کۆنتڕۆڵکردنی لێکۆڵینەوە لە روداوەکە دەکەن.