سەرۆكی دەستەی دەستپاكیی عێراق لە ئەنكەرەوە رایگەیاند، هیچ شوێنێكی پارێزراو بۆ گەندەڵكاران لە دەرەوەی عیراق نییە و دەبێت گەندەڵكاران بدرێنە دەست یاسا .

محەممەد عەلی لامی سەرۆكی دەستەی دەستپاكی عیراق كە بە یاوەری سەرۆك وەزیران سەردانی توركیای كرد لە ئەنكەرەوە رایگەیاند ، عیراق بە هەنگاوی جێگیرەوە بەرەو چەسپاندنی ژینگەیەكی ئارام بۆ گەشەپێدان و وەبەرهێنان هەنگاو دەنێت، ئەمەش بەهۆی هەوڵە نیشتمانییە كانەوەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی 
وتیشی تەواوكردنی ئەم هەوڵانە پێویستی بە هاوكارییەكی نێودەوڵەتیی هەیە بۆ گەڕاندنەوەی پارە بە تاڵانبراوەكانی عیراق كە براونەتە دەرەوەی وڵاتەكە . 

جەختی لەوەش كردەوە ، جەنگی عیراق دژی گەندەڵی بەردەوامە و هیچ سنوورێكی نیە و لایەنە پەیوەندیدارەكانی عیراق سوورن لەسەر گرتنەبەری سەرجەم ڕێوشوێنە یاسایی و دیپلۆماسییە نێودەوڵەتییەكان بۆ بەدواداچوونی تۆمەتباران و سزادراوان و گەڕاندنەوەی سامانی گشتی، گەندەڵكارانیش هیچ شوێنێكی پارێزراویان نیە و بە دوایانەوە دەبن تا ئەو كاتەی لە رێی یاساوە سزا دەدرێن .