ئەمریكا و سعودیە هێرشێكی هاوبەشیان بۆ سەر پێگەی گروپە چەكدارەكانی عیراق لە چەند پارێزگایەك ئەنجامدا.

سوپای ئەمریكا و وەزارەتی بەرگری سعودیە رایانگەیاند، بەرەبەیانی ئەمرۆِ، هێرشی ورد و ئامانجداریان دژی چەند پێگەیەكی پێگەی گروپە چەكدار لە خاكی عیراقدا ئەنجامداوە، ئەمەش وەك وەڵامێك بۆ ئەو هێرشانەی كە ئاراستەی هێزەكانی ئەمریكا و ژێرخانی نەوتی سعودیا كراون.

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا 'سێنتكۆم' بڵاویكردەوە، هێرشەكان  ناوچەكانی رۆژهەڵاتی عیراقیان كردە ئامانج، دوای ئەوەی لە ماوەی 72 سەعاتی رابردوودا زیاتر لە 30 هێرشی درۆنی لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە ئاڕاستە كراون.

وەزارەتی بەرگری سعودیەش جەختیكردەوە، ئەو هێرشانە لە چوارچێوەی مافی ڕەوای وڵاتەكەدایە بۆ بەرگریكردن لە خۆی و پاراستنی ئاسایش و سەروەرییەكەی، هاوكات رایگەیاند كە دەسەڵاتی ریاز بەردەوام دەبێت لە ڕێگریكردن لە هەڕەشەكان.

لای خۆشیەوە، حەشدی شەعبی رایگەیاند، سەرەكیترین بارەگایان لە شاری بەسرە كەوتووەتە بەر هێرشێكی ئاسمانی بەهۆیەوە چەندین چەكداریان كوژران و برینداربوون، و هۆشداریدا لەوەی، ئەو رەوشە پێشێلكارییەكی مەترسیدارە بۆ سەر سەروەری عیراق.