ئەمڕۆ عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق سەردانی توركیا دەكات
لاڤە
٢٨ی تەمووزی ٢٠٢٦
ئەمڕۆ عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق بە سەرۆكایەتی وەفدێكی گەورە كە پێكهاتووە لە وەزیر و كەسایەتی سیاسی و بازرگان و سەرمایەدار، سەردانی ئەنكەرەی پایتەختی توركیا دەكات. رۆژی پێنجشەممەش دەچێتە سعودیە.
بڕیارە زەیدی لە سەردانەكەیدا بۆ توركیا، هەناردەكردنەوەی نەوتی عیراق لەڕێی بەندەری جەیهانەوە تاوتوێ بكات.
هەروەها پرسی جێبەجێكردنی بڕیاری دادگاكەی پاریس تایبەت بە سەپاندنی قەرەبوو بەسەر توركیادا بەبڕی یەك ملیار و 471 ملیۆن دۆلار بابەتێكی تری كۆبوونەوەكانی دەبێت.
لە دۆسیەی ئاو و بەنداوەكان، باس لە جێبەجێكردنی بەنداوەكان لەلایەن توركیاوە دەكرێت، هەروەها باس لە كشانەوەی هێزەكانی توركیا لە خاكی عیراق دەكرێت.
دوای سەردانەكەشی بۆ ئەنكەرە، زەیدی رۆژی پێنجشەممە دەچێتە سعودیە و میكانیزمی زیندووكردنەوەی هێڵی گواستنەوەی نەوتی عیراق لەڕێگەی سعودیە بەرەو بەندەری عەقەبە و دەریای سوور، لەگەڵ هەماهەنگی ئەمنی و تاوتوێكردنی پێشهاتەكانی ناوچەكە و كاریگەریی جەنگەكان لەسەر سەقامگیری ئابوری، لەگەڵ لێپرسراوانی ئەو وڵاتە تاوتوێدەكات.



